https://ckb.abna24.com/xdwcg١ ئازار ٢٠٢٢ - ٠٧:٥٩ News ID 1234567 خزمەتگوزاری ئه وڒوپا Home خزمەتگوزاری ئه وڒوپا
میدیاکانی ئوکراین : شاری نوڤا کاخوفکا کەوتە دەست روسیا ١ ئازار ٢٠٢٢ - ٠٧:٥٩ News ID: 1234567 لە پێنجەمین ڕۆژی پەلاماری ڕوسیا بۆ سەر ئوکراین مێدیا ئوکراینیەکان ڕاپۆڕتیاندا هێزەکانی ڕووسی کونتڕوڵی شاری نوڤا کاخوفکایان گرتە دەس .
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نوڤا کاخوفکا ، شارێکی بچووکە بەڵام لە باری ستراتژیک لەسەر رووباری دنیپێر هەڵکەوتووە کە راستەوخۆ لە رێگەی کاناڵەکانی ئاو پێوەندی لە گەڵ دورگەی کریما هەیە و کۆنتڕۆڵکرانی لە لایەن روسەکانەوە لە شەڕی ئوکراین ، هەڵکەوتی ئەوان بەهێز دەکات .
ڤلادیمیر کوڤالنکۆ سەرۆکی شارەوانیی ئەم شارەش گوتی هێزە روسەکان هاتوونە نێو بینا ئیداریەکان و ئاڵای ئوکرانیان لە بیناکان داگرتووە .
هاوکات ، دەنگوباس باسی خۆڕاگریی توند و تۆڵی هێزە ئوکراینیەکان دەکەن و هەندێ سەرچاوەش دەڤڵن هێزە روسیەکان زەبری قورسیان بەرکەوتووە .
342/